ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیر دەکات

تۆمەتبار(ز. س. ل.) دوای دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
تۆمەتبار(ز. س. ل.) دوای دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی دۆلاری ساختە و فرۆشتنی بەناوی دۆلاری لیبی لەناو شاری هەولێر راگەیاند.

رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبار(ز. س. ل.) دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی، ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تۆمەتبارە هەڵساوە بەساغ کردنەوەی دۆلاری ساختە لەناو شاری هەولێر، هەروەها بەناوی فرۆشتنی 'دۆلاری لیبی' فێڵی لە چەند کەسێک کردووە.

Fly Erbil Advertisment