سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید سه‌باره‌ت به رووخاندنی مزگه‌وت وه‌ڵامی سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید وه‌ڵامی سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی سوید "چه‌پی توندڕه‌وی" وڵاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه كه داوای كردبوو هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌ی ته‌خت بكرێن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئۆڵف كرسترسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید وه‌ڵامی جیمی ئهكیسۆن، سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی سویدی دایه‌وه كه له به‌رده‌م كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارته‌كه‌ی داوای كردبوو هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بكرێن.
ئهكیسۆن به پێویستی زانی بوو هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانی سوید له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و دواتر له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بكرێن.
له‌لای خۆیه‌وه ئۆڵف كرسترسۆن كه حكومه‌ته هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی، پارتی دیموكراته‌كانی سویدی له‌خۆنه‌گرتووه، لێدوانه‌كانی ئهكیسۆنی به لێدوانێكی بێناوه‌ڕۆك و به‌ده‌ر له رێزگرتن ناوبرد. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و جۆره لێدوانه بێناوهڕۆكانه، جگه له‌وه‌ی رێزیان تێدا نییه، هاوكات سه‌رنجڕاكێش و وروژێنه‌ره و زیان به به‌هاكانی سوید ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید له نووسینێكدا كه له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات سوید وڵاتێكه تێیدا به‌پێی ده‌ستوور جه‌خت له‌سه‌ر مافی ئازادی ئایینی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید دووپاتیكردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت هیچ شوێنێكی ئایینی له وڵاته‌كه‌ی ناڕوخێنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته به‌ره‌نگاری توندوتیژی ببنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به سه‌روه‌ری یاسا و چوارچێوه‌ی وڵاته دیموكراتهكهیان ده‌به‌ستن.
له‌م ماوانه‌ی دواییدا چه‌ندین رووداوی وروژێنه‌ر كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ستی ئایینه‌وه هه‌بوو له سوید روویاندا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له‌نێوان سوید و وڵاتانی به‌تایبه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.