شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری نوێی كوه‌یت دیاریكرا

K24 - هەولێر:
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گیانله‌ده‌ستدانی میری وڵاته‌كه‌یان، شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری نوێی كوه‌یت دیاریكرا.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت، شازاده‌ی جێ‌نشین شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باحی وه‌ك میری وڵات دیاریكرد.
دیاریكردنی شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری كوه‌یت دوای كۆچی دوایی شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، دیوانی میری كوه‌یت، كۆچی دوایی شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باحی راگه‌یاند، كه ماوه‌ی سێ ساڵی میری وڵاتی كوه‌یت بوو.
شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح له 25ـی حوزه‌یرانی 1937 له كوه‌یت له‌دایكبووه، كوڕی شه‌شه‌می ده‌یه‌مین فه‌رمانڕه‌وای كوه‌یت شێخ ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحه، كه له نێوان ساڵانی 1921 بۆ 1950 فه‌رمانڕه‌وای وڵاتی كوه‌یتی كردووه.
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا عیسا ئه‌لكینده‌ری جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت رایگه‌یاند، دوای كۆچی دوایی شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری تازه‌ی كوه‌یت دیاریكرا.
شێخ مه‌شعه‌ل له‌ساڵی 1940 له دایكبووه و ته‌مه‌نی 83 ساڵه و زڕبرای شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باحه و كوڕی حه‌وته‌می شێخ ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحه.
یه‌كێكه له پیاوه به‌هێزه‌كانی ئاژانسی پاسه‌وانی نیشتمانی سه‌ر به ده‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ كه پێكهاتووه له سوپا و پۆلیس و له ساڵی 1967 بۆ پاڵپشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌سته‌كانی ئاسایشی گشتی كوه‌یت پێكهێندرا.
شێخ مه‌شعه‌ل پۆستی جێگری سه‌رۆكی پاسه‌وانی نیشتمانی به‌پله‌ی وه‌زیر له ساڵی 2004 به‌ڕێوه‌ده‌برد، ماوه‌ی 13 ساڵ ئاژانسی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه و ناوبراو ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیسی به‌ریتانیایه له‌ساڵی 1960.
شێخ مه‌شعه‌ل یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی كه چالاكانه رووبه‌ڕووی كۆرۆنا بووه‌وه.(هه‌روه‌ك رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه).