رێبەر رۆستەم و مامۆستا شەماڵ باس لە پێشبینیکردن بۆ داهاتوو لە روانگەی ئیسلامەوە دەکەن

K24 – هەولێر:
ئێستا لە شاشە و سۆشیال میدیای کوردستان24، بەرنامەی "ئێکس لەگەڵ کۆڤان" بە میوانداریی مامۆستا شەماڵ سەباح، مامۆستای ئایینی و رێبەر رۆستەم، شارەزا کە ئەستێرەناسی، پێشکەش دەکرێت.
رۆژی (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان باس لە پێشبینیکردن بۆ داهاتوو لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە دەکات و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری ناڕوون لەو بوارە دەداتەوە. بابەتی ئەستێرەناسی بۆ بڕیاردان و پێشبینیکردن بۆ داهاتوو لە ئیسلامدا بە حەڕام و بەشێک لە سحر دادەنرێت و شارەزایانی ئەو بوارەش بە زانستی دەبینن، بۆیە لەم بەرنامەیەدا هەردوولا گفتوگۆیەکی گەرم لەوبارەیەوە دەکەن.
بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بەرنامەیەکی وەرزی نوێی کوردستان24ـە کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی ئاراستە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانە و لەلایەن رۆژنامەنووس کۆڤان عزەتەوە پێشکەش دەکرێت.
ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ـی شەو لە شاشە و پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و لە هەر بەرنامەیەکدا باس لە بابەتێکی گرنگ و گەرماوگەرمی رۆژ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەبێت و نابێتی ئەو پرسانە دەداتەوە کە لای هاووڵاتییان جێگەی پرسیار و وردبوونەوەیە.
رۆژی (23ـی تشرینی دووەمی 2023) یەکەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بە میوانداریی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد و د. ئیدریس کاریتانی پێشکەش کرا کە تەوەری بەرنامەکە باسکردن بوو لە دۆخی غەززە و هاوکاریکردن و پشتیوانی فەڵەستینییەکان لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە لەلایەن موسوڵمانان و گرووپە ئیسلامییەکانی وڵاتانی دیکەوە.
بەرنامەی دووەم لە رۆژی (30ـی تشرینی دووەمی 2023) تایبەت بوو بە دۆخی کەرکووک و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە ماوەی 18 ساڵە ئەنجام نەدراوە، بە میوانداریی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق پێشکەش کرا.
بەرنامەی سێیەم لە رۆژی (7ـی کانوونی یەکەمی 2023) تایبەت بوو بە پرسی بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە میوانداریی فایەق گوڵپی و ئاری هەرسین پێشکەش کرا.
چوارەمین بەرنامەش رۆژی (14ـی کانوونی یەکەمی 2023)ـی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، تایبەت بوو بە پرسی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانکردن لە رۆژنامەنووسان و رێکخستنەوەی کاری میدیایی، بە میوانداریی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رەحمان غەریب، سەرۆکی رێکخراوی میترۆ پێشکەش کرا.
پێنجەمین بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان لە (21ـی کانوونی یەکەمی 2023) تایبەت بوو بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کورسی کۆتای پێکهاتەکان، بە میوانداریی لوقمان وەردی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و مونا قەهوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش