بۆرکینا فاسۆ... لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر مزگەوتێک دەیان کەس کوژران

K24- هەولێر

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە رۆژهەڵاتی بۆرکینا فاسۆ هێرش کرایە سەر مزگەوتێک و بەدەیان موسڵمان کوژران.

سەرچاوەیەکەی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، " گروپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر مزگەوتی ناتیابوانی و بەدەیان کەسیان کوشت".

یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێت: "قوربانییەکان هەموویان موسڵمانن، کە زۆربەیان پیاو بوونەوە بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆببوونەوە".

هاوکات لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023، لە گوندی زەنگۆگۆنی ئەو وڵاتە کۆمەڵکوژییەک روویدا، کە بەپێی ئامارەکان 100 کەس کوژران.

ئەوکات ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا داوایان لە حکومەتی بۆرکینا فاسۆ کرد لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵکوژییە بکەن، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

Fly Erbil Advertisment