ئاگر لە شاخی کایان شایای نزیک بازیان کەوتووەتەوە

ئاگری شاخی  کایان شایا
ئاگری شاخی کایان شایا

ئاگر لە شاخی کایان شایا لە نزیک شارۆچکەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

رۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024)، ئاگر لە شاخی کایان شایا لە نزیک شارۆچکەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە و هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگر لە شاخی کایان شایا کەوتووەتەوە و تیمەکانتی بەرگریی شارستانیی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن، بەڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئەو هاووڵاتییە دەڵێت،  لە دوانزەی نیوەڕۆوە ئاگر ەکە کەوتۆوەتەوە بەهۆی تەققەی ڕاهێنان کە خەریکە چوار گوند بسووتێنێت، دەشڵێت، ئاگرەکە دەغڵ و دان و کشتوکاڵی ناوچەکەی سووتاندووە و خەڵک زیانی زۆری پێگەیشتووە، دەشڵێت، نزیکە دوو هەزار دۆنم سووتاوە لە شاخەکە، لە دەشتاییش نزیکە 100 دۆنم سووتاوە.

دەشڵێت، ئاگرەکە هێندە گەورەیە توانای بەرگریی شارستانیی نیە و فڕۆکەکان ناتوانن هیچ بکەن چونکە بەنداوییان لێ دوورە، بەڵام خەڵکێکی زۆر هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن کە خەڵکی ناوچەکەن.

Fly Erbil Advertisment