عه‌بدولقه‌هار عه‌لی: نزیكه‌ی 10 هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه خوێن ده‌به‌خشن

ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی خوێنبه‌خشینه و له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م ڕۆژه به‌رز ڕاده‌گیرێت و چالاكی تایبه‌تی تێدا ده‌كرێت و كۆمه‌ڵه‌ی خوێنبه‌خشانی كوردستان لقی هه‌ولێریش هه‌ڵمه‌تێكی خوێنبه‌خشینی ڕاگه‌یاندووه، هاوكات سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی گشتیی وه‌رگرتنی خوێن ئاماژه به‌وه ده‌كات، 10 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه و ئاماده‌ن خوێن ببه‌خشن.
ڕۆژی هه‌ینی 14ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌بدولقه‌هار عه‌لی، سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی گشتیی وه‌رگرتنی خوێن تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له‌م ڕۆژه‌دا چالاكییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان هه‌یه بۆ خوێنبه‌خشین نه‌خاسمه بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا و شێرپه‌نجه.
عه‌بدولقه‌هار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بانكی خوێن ڕێژه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی خوێن دیاریی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خوێن له خوێنبه‌خشان وه‌رده‌گرن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ له ڕۆژی جیهانیی خوێنبهخشاندا 100 بۆ 150 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كۆمه‌ڵه‌ی خوێنبه‌خشانی كوردستان ئاماده ده‌بن بۆ خوێن به‌خشین. ڕوونیشی كرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌كه‌یان نزیكه‌ی 10 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و ئاماده‌ن بۆ خوێن به‌خشین.