ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی جیهانی دژه گه‌نده‌ڵی ده‌كات

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له 21ـەمین كۆنفرانسی جیهانی دژه گه‌نده‌ڵی دەکات کە له وڵاتی لیتوانیا بەڕێوەدەچێت.
كۆنفرانسی جیهانی دژه گه‌نده‌ڵی به به‌شداریی سێ هه‌زار كه‌س له 100 وڵاتی جیهان له لیتوانیا به‌ڕێوه ده‌چێت. شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارن كه له 18 تاكو 21ی حوزه‌یران بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دژە گەندەڵی یەکەمین کۆڕبەندی جیهانی دوو ساڵەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن ئەنجوومەنی شەفافیەتی نێودەوڵەتی رێکدەخرێت، ساڵانه نزیکەی 1500 ئەکتەری حکوومەت، کۆمەڵگەی مەدەنی، گەنجان، میدیا و ئەکتەرەکانی دیکە تێیدا بەشدارن.
ئەمساڵ 21ـەمینی كۆنفرانسه‌كه لەلایەن کۆماری لیتوانیا به ناونیشانی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جیهانییەکان، وەستانەوە بۆ یەکپارچەیی بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە کاریگەرییەکانی حوکمڕانی دژە گەندەڵی دەکرێت کە چەندین هەڕەشەی جیهانیی بەیەکەوە گرێدراون له‌وانه ململانێ، گۆڕانی کەشوهەوا، پاشەکشەی دیموکراسی، مەترسی لە تەکنەلۆژیای نوێ کە ئاسایشی جیهانی و خۆشگوزەرانی مرۆڤایه‌تیان تێکداوە.