ئه‌ردۆغان نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دژی په‌كه‌كه له عێراق و سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه به كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له عێراق و سووریا؛ ده‌شڵێت، گورزی كوشنده‌یان له چه‌كدارانی په‌كه‌كه داوه.
ڕۆژی شه‌ممه 13ـی ته‌ممووزی 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی توركیا له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی له ئیستانبوڵ، نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌ی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه "به‌م نزیكانه داخستنی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له باكووری عێراق به ده‌ست ده‌هێنین."
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خاڵه هه‌ڵواسراوه‌كان له پشتێنه‌ی ئه‌منی به درێژایی سنووره‌كانی باشووری توركیا له‌گه‌ڵ سووریا ته‌واو ده‌كه‌ن. گوتیشی "سوورین له‌سه‌ر له‌ناوبردنی هه‌ر جۆره ژێرخانێك كه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا به درێژایی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا."
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، په‌كه‌كه له ناوخۆی سنووره‌كانی توركیا جووڵه‌ی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها "له عێراق و سووریاش به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه."
ڕۆژی شممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، وەزارەتی بەرگری توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردەوە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر پێگە و بنكەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی خواكورك و چیای گارە یازدە چەكداری پەكەكە كوژران.
پەرەسەندنی گرژییەكانی پەكەكە و توركیا لە سنووری ھەرێمی كوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێوە، بوونی چەكدارانی پەكەكە لەو ناوچانە بیانۆی زیاتر بە توركیا داوە كە بەھۆیەوە بۆردمانی ناوچەكە دەكات و بنکەی نوێ سەربازیی زیاد دەكات.
ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە ساڵی 1984ـەوە تاوەکوو ئێستا بەردەوامە؛ ئەو ڕێکخراوە لەلایەن عێراق، تورکیا، ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە بە "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناسێندراوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکانیش، لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی، زیاتر لە 60 هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون.
دروستکردنی مۆڵگە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان و شەڕی بەردەوام لەگەڵ سوپای تورکیا، تا دێت زیاتر كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە 800 گوند و چەندان ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵ کراون کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.