سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: بۆ ڕێگریی کردن لە کۆچی نایاسایی، ڕێگریی لە چەتەکان دەکەین

کێر ستارمێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
کێر ستارمێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی، بەدوای ئەوە دەبن ڕێگریی لەو چەتانە بکەن کە بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەکەن.

پێنجشەممە 18ـی تەممووزی 2024، کێر ستارمێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو چەتانە لەناو دەبەن کە بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەکەن، گوتی: ڕێگریی لە چەتەکان دەکەین.

کێر ستارمێر ئاماژەی بەوە کرد کە، لەنێو کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتان و ۆورک شۆپەکان باس لە پرسی کۆچی نایاسیی دەکرێت ، گوتی: پێویستە ڕێگری لە چەتەکان بکەین بۆ ڕێگریی لە کۆچی نایاسایی و ئەوە گرنگترین شتە بەلای بەریتانیا، چونکە ئەو پرسە نیگەرانی دروستکردووە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیانە ئاسایشی سنوورەکان بپارێزن و بەهێزتری بکەن، گوتی: ئەوە لە شەوێکدا چارە ناکرێت، پێویستە ئێمە بەدوای کێشەکاندا بچین و بزانین هۆکارەکانی کۆچی نایاسایی چین بۆ ئەوەی بنبڕی بکەین لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە کۆچبەرەکان لێوەی دێنە بەریتانیا، گوتیشی: ئەم پرسە نیگەرانی سەرەکییە و پێویستی بە وەڵامە.

Fly Erbil Advertisment