هەولێر.. ئامادەکاریی بۆ ڕێگریی لە لافاو دەکرێت

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی ڕێگری له هەستانی لافاو لە هەولیر به‌ڕێوه چوو و پارێزگاریش دەڵێت، "هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه دەگیرێتە به‌ر كه ده‌بنه هۆی هەستانی لافاو".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-7-2024، به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به ئاماده‌بوونی جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆ و وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیی ڕێگریی له هەستانی لافاو له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردنی چه‌ندین بیرۆكه و ڕاسپارده، هاوكات جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر هۆیەکانی هەستانی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆ و چاره‌کردنیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بگیرێته به‌ر كه ده‌بنه هۆی هەستانی لافاو.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ڕاسپێردران به‌ر له هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر، له‌م پێناوه هه‌موو پاڵپشتییه‌ك خرایه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێكار و پڕۆژه ستراتیجییانه كه له ساڵانی ڕابردوو بۆ كه‌مكردنه‌وی كاریگه‌ریی و مه‌ترسییه‌كانی لافاو کرابوون و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر دروستکرانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیجیی دیكه كرا.