بە 138 ملیار دینار پرۆژەی دوو سایدی دەربەندیخان - کەلار دروست دەکرێت

پرۆژەیەکی ڕێگای دوو سایدیی، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە، پرۆژەکەش کاریگەریی لەسەر جووڵەی بازرگانیی و هاموشۆی هاووڵاتییانیش دەکات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پرۆژەی دوو سایدی دەربەندیخان - کەلار بە درێژاییی 40 کیلۆمەتر چووەتە بواری جێبەجێکردن، کە ڕێگای ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، ڕایگەیاند: کارکردن لە پرۆژەکە بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
دەشڵێت: پرۆژەکە 35 پردی تێدایە، کە درێژترینیان هەزار و 200 مەترە، ئەویش پردی ئاوەخێرییە.
ئەیاد محەممەد، هاووڵاتییەکی ناوچەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات "پرۆژەکە خزمەت بە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات، چونکە ڕێگای گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە، ئاسانکاریی زۆر بۆ بازرگانییش دەکات".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان، سەرباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان و ته‌نگەژه‌ی دارایی و نه‌ناردنی به‌شه‌بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حکومەتی فیدراڵییەوە، به‌جۆرێك، ڕۆژانه و هه‌فتانه چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كوالێتیی به‌رز پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كرێت.