پرۆژه‌ی ڕێگایەکی دوو ساید هه‌ولێر و دهۆك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه

پرۆژەیەکی دیکەی ستراتیژیی حکوومەتی هەریمی کوردستان لەبواری ڕێگاوباندا، خزمەت بە هەردوو شاری هەولێر و دهۆک دەکات و بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە.
یه‌كشه‌ممه 28ـی تەممووزی 2024، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ولێر، سه‌ردانی پرۆژه‌ی دووسایدی گه‌زنه‌ی كرد كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر-دهۆك پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌كرێت.
له‌و سه‌ردانه‌یدا كه كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر یاوه‌ریان بوو، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی پرۆژه‌كه كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆژه‌كه و به‌خێرایی ته‌واوكردنی كرده‌وه، هاوكات ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی ده‌ربڕی بۆ ته‌واوكردنی بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی شۆفێران و دانیشتووانی هه‌ولێر و دهۆك و شارۆچكه‌كانی دیکەی ئه‌و دوو پارێزگه‌یه لێی سوودمه‌ند ببن.
ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ شاری هه‌ولێر و دهۆك، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
شه‌قامێكی دووسایده و درێژییه‌كه‌ی زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئێستاش كاره‌كانی بەخێرایی به‌ڕێوه ده‌چێت، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆتاییان دێت و جه‌نجاڵی له‌و شوێنه كۆتایی دێت.

