سوودانی و پارێزگاری نه‌ینه‌وا تاوتوێی بارودۆخی نه‌ینه‌وا و شنگال ده‌كه‌ن

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و پارێزگاری نه‌ینه‌وا كۆ ده‌بنه‌وه و تاوتوێی بارودۆخی گشتیی پارێزگای نەینەوا و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نووسینگه‌ی خۆی له به‌غدا عەبدولقادر ئه‌حمه‌د دەخیل، پارێزگاری نەینەوا كرد.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخی گشتیی پارێزگای نەینەوا و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی شاره‌كه‌یان كردووه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و پرۆژه‌كانی ئاو و ڕێگه‌وبان كراوه‌ته‌وه".
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه "هه‌ردوولا باسیان له ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا و قووڵكردنه‌وه‌ی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەكانی پارێزگاکەدا كردووه".