پەیامنێری کوردستان24: ژمارەیەک تانکەری سووتەمەنی لە پەروێزخان تەقینەوە و قوربانی هەیە

سووتانی یەکێک لە تانکەرەکان - وێنە: کوردستان24
سووتانی یەکێک لە تانکەرەکان - وێنە: کوردستان24

K24 – کەلار:

پەیامنێری کوردستان24 لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان تەقینەوە و دەسووتێن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوە و سووتانی ئەو تانکەرانە قوربانی هەیە و لە کەلار و کرماشانەوە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەچن.

هەروەها پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا هۆکاری تەقینەوە و سووتانی ئەو تانکەرانە نەزاندراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بە ڕێگەوەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕزگارکردنی برینداران.

Fly Erbil Advertisment