ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان کۆیە – دووکان؛ دەیان قوربانی لێ کەوتەوە

دیمەنیكی نێو نەخۆشخانەی ڕانیە دوای گەیاندنی تەرمی قوربانییان و برینداران
دیمەنیكی نێو نەخۆشخانەی ڕانیە دوای گەیاندنی تەرمی قوربانییان و برینداران

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان کۆیە - دووکان، گیانسپاردنی کەسێک و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەسی دیکەی لێ کەوتەوە. 

نزیکەی کاتژمێر 14:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 27-08-2024، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە کەلکەسماق، لە نێوان کۆیە - دووکان، کەسێک گیانی سپارد و 27 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، بریندارانی ڕووداوەکە گەیندراونەتە نەخۆشخانەی کۆیە و هەموویان کوردن. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو هاووڵاتییەی گیانی سپاردووە، پیشەی مامۆستایە و ناوی "عوسمان قەڵادزەیی"ـە.

پەیامنێری کوردستان24 باسی لەوەش کرد، ئەو پاسەی وەرگەڕاوە، قوتابییانی خوێندنی ئیسلامیی ڕێکخراوێکی ناحکوومی هەڵگرتبوو.  

Fly Erbil Advertisment