باسم عەوادی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی دا

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی درا. هه‌روه‌ها چه‌ختی كرده‌وه، به هه‌مان شێوه حكوومه‌ت بڕیاریدا گوژمه‌ی یه‌ده‌گ و تێچووی گشتی بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی شاری مووسڵ زیاد بكات.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، گوتی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا ته‌رخانكراوه داراییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ساڵی 2024 زیاد بكات، له‌پێناو دابینكردنی مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه و ده‌رماڵه داراییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاماژەی بەوە دا، له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ پڕۆژه‌كانی ژێرخان و ته‌واوكردنی پڕۆژه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی حكوومه‌ت بڕیاریدا، گوژمه‌ی یه‌ده‌گ و تێچووی گشتی بۆ پرۆژه‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می وێستگه‌ی به‌ری ڕاستی و تێچووی پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری مووسڵ زیاد بكات.