سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

K24 – هەولێر:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد دروودی خودای لەسەر بێت، سبەینێ لە گشت دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە، لە تەواوی دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام درودی خودای لەسەر بێت پشووی فەرمییە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
لە چەندین وڵات و ناوچە جیاوازەکانی جیهان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد دروودی خودای لەسەر بێت و دەکرێتەوە، لە هەرێمی کوردستانیش بە تایبەتی لە شاری هەولێر، ئامادەکاری بۆ ئەم یادە کراوە و هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە بەرز دەنرخێنرێت و زۆربەی خەڵکی شار بە گەرمی پێشوازی لەم یادە دەکەن.