عەلی تەتەر: پرۆژەی چاککردنی ڕێگەی سەرەکی گەلی باڵندا و پردی سەیدامان ڕەوانەی قۆناغی جێبەجێکردن کرد

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئاشکرای دەکات، پرۆژەی چاککردنی ڕێگەی سەرەکی گەلی باڵندا و پردی سەیدایان ڕەوانەی قۆناغی جێبەجێکردن کردووە.
پێنجشەممە 19ـی ئەلوولی 2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پرۆژەی چاککردنی ڕێگەی سەرەکی گەلی باڵندا و پردی سەیدا بە درێژی 14 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 19 ملیار و 106 ملیۆن دینار ڕەوانەی قۆناغی جێبەجێکردن کردووە.
عەلی تەتەر دەڵێت: ئەو پرۆژەیە دەبێتە هەنگاوی یەکەم بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکانی نێروە، ڕێکان، دۆسکی ژوورێ و وەڵاتژێری، دەشڵێت: دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە بوونی هێزی چەکداریی و شەڕی بەردەوامی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، دەڤەرەکە نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە و چەند گوندێک تا ئێستا ئاوەدانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە.