بهكتاشییهكانی ئه‌لبانیا له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نزیك ده‌بنه‌وه

چه‌ند ڕۆژێكه له ئه‌لبانیا گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تبوونی به‌كتاشی چڕ بوونه‌ته‌وه دوای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هێمای بۆ ئه‌وه كرد، به‌كتاشییه‌كان ده‌بنه ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی خۆیان.
ئیدی ڕاما، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند: له‌پێناو به‌هێزكردنی دادپه‌روه‌ر، لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، ماف به بهكتاشییهكانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ریی خۆیان.
ئیدی ڕاما له گوتارێكیدا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گوتی: وه‌رچه‌رخاندنی به‌كتاشی بۆ ناوه‌ندێكی جیهانی له تیرانا بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبهخشینمانه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری و بهكردهنیكردنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی هه‌میشه‌یی.

ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌لبانیا نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، موسڵمانانی ئه‌و وڵاته ڕێژه‌ی 50% پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌لبانی بریتین له كاسۆلیك و ئۆرتۆدۆكسه‌كان و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی بچووك، به‌ڵام هه‌مووان پێكه‌وه گونجاون و پێكه‌وه ده‌ژین.
موسڵمانانی بەکتاشی بە پێی دوایین سەرژمێری كه له ئه‌لبانیا به‌ڕێوه چووه، نزیکەی 10%ـی موسڵمانانی ئەو وڵاتە پێک دەهێنن. له لای خۆیه‌وه پێكهاته‌ی به‌كتاشی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به مێژوویی ناو برد كه ئامانج لێی داننانه به ده‌وڵه‌تی به‌كتاشی وه‌كوو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ پابه‌ندبوون به ڕۆشنبیری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی كه ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌یه دروستی كردووه و دایمه‌زراندووه و پارێزگاری لێ كردووه.
پێكهاته‌ی به‌كتاشی هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، به‌م هه‌نگاوه ده‌توانن هه‌مان سه‌روه‌ریی ڤاتیكان به ده‌ست بهێنن، به‌و پێیه‌ی ده‌توانن كاروباری ئایینی و كارگێڕییان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به جیا له ئه‌لبانیا به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌مه‌ش ده‌بێته دەبێتە بچووکترین وڵات لە جیهاندا، بەو پێیەی ڕووبەرەکەی تەنیا چارەکێکی قەبارەی شاری ڤاتیکانە.
ده‌وڵه‌تی به‌كتاشی كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی دە هێکتار ده‌بێت، ده‌بێته خاوه‌نی پاسپۆرت و سنووری تایبەتی خۆی و پاپا مۆندی سەرۆکی بەکتاشی سەرۆکایەتی دەکات و هاوكات ئەنجوومەنی بەکتاشی چاودێریی كاروباری ئایینی و ئیداری دەکات.

مێژووی دروستبوونی به‌كتاشی
ئایینی بەکتاشی لە سەدەی سێزدهیەمدا لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دامەزراوە و بە لقێکی سۆفیگەری ئیسلام دادەنرێت کە وەک خۆیان پێناسەی خۆیان دەکەن بە ڕووی ئایین و فەلسەفەکانی تردا كراوه.
بەشێک لە سەرکردە هەرە گرنگەکانی دوای ئەوەی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە تورکییە لە لایەن مستەفا کەمال (ئه‌تاتورك) دامەزرێنەری کۆماری تورکیاوه قەدەغە کران، ڕوویان لە ئەلبانیا کرد.
به‌كتاشییه‌كان پێشتریش چوو بوونه ناو سوپای ئینكیشاری عوسمانی (سه‌ربازه نوێیه‌كان) و له‌ناو هه‌ر فه‌وجێكی سه‌ربازیدا شێخێكی به‌كتاشی هه‌بوو و ڕابه‌ر و پێشهواكهشیان محه‌ممه‌د به‌كتاشی خوراسانی بوو، به‌ڵام كاتێك سوڵتان مه‌حموودی دووه‌م خه‌لافه‌تی عوسمانی وه‌رگرتن، كۆتایی به پێكهاته سه‌ربازییه‌كه‌ی ئینكیشاری هێنا.
زۆرێک لە موسڵمانان، بەکتاشییەکان وەک لقێکی توندڕەوی شیعە ده‌بینین و پێیان وایه له‌ڕێده‌رچوو و گومڕان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به‌م شێوه‌یه نابینین و پێیان وایه پێكهاته‌یه‌كی كراوه‌ن.

سەربەخۆیی به‌كتاشی چۆنه؟
دەوڵەتی سەربەخۆی به‌كتاشی هاوشێوەی ده‌وڵه‌تی ڤاتیکان دەبێت لە ڕۆمای پایه‌تەختی ئیتالیا، واتە ئەوان خاوەنی ڕەگەزنامەی خۆیان دەبن، کە سنووردارە بە پیاوانی ئایینی بەکتاشی و ئەو کەسانەی له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا کار دەکەن.
ئه‌م ده‌وڵه‌ته لە کوێ دەبێت؟
دەوڵەته نوێیه‌كه لە سنووری تیرانا پایه‌تەختی ئەلبانیا دەبێت و ڕووبەرەکەی 0.11 کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، واتە لە ڤاتیکان بچووکتره، سەرۆکی بەکتاشی، ئێدمۆند ئیبراهیمای ناسراو به پاپا مۆندی ده‌بێت. ئێدمۆند ئیبراهیمای ڕایگه‌یاندووه، ڕه‌نگی پاسپۆرته‌كه‌یان كه‌سك ده‌بێت وه‌كوو ڕه‌نگێكی سه‌ره‌كی له مێژووی ئیسلام.
به‌كتاشییه‌كان چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌لبانیا ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سهروهرییهكهیان، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی خاوه‌نی سوپا و پاسه‌وانی سنوور و دادگه‌ی خۆی نابێت.
