كوردستان24 مژاری كۆڵبهران دهگهیهنێته پهرلهمانی ئێران
نوێنەرێكی كورد لە پەرلەمانی ئێران: حکوومەت گرنگی بە دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکان نەداوە
K24 - ھەولێر
پاش ئەوەی ژمارەیەک کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی شەممەی رابردوو کەوتنە ژێر رنووی بهفر، کوردستان 24 جارێکی دیکە پرسی کۆڵبەرانی کوردی بردە پەرلهمانی ئێران، نوێنەری خەڵکی ورمێ لە پەرلەمانی ئیران بە کوردستان 24 راگەیاند: "حکوومەت هیچ گرنگییەکی بە دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکان نەداوە و هەربۆیە خەڵکی ئەو ناوچانە ناچارن روو لە کاری کۆڵبەری بکەن".