"تره‌مپی فه‌ره‌نسی" دیوارێك له نێوان فه‌ره‌نسا جه‌زائیر درووست ده‌كات
"ده‌بێت جه‌زائیر تێچووه‌كه‌ی بدات"

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌كانی "الحیاة و الفجر"ی جه‌زائیری، هه‌واڵێكی ته‌نزئامێزی "ساتیر"ی رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و به راستی تێیگه‌یشتوون و بڵاوییانكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه، به‌ناوی "لۆگۆرافی"، وه‌ك لێكچوواندنی مارین لۆپان، كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵێكی "هه‌ڵبه‌ستراوی ته‌نزئامێز"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و ژنه كاندیده، هاوشێوه‌ی تره‌مپ، بڕیاریداوه، دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان فه‌ره‌نسا و جه‌زائیر درووست بكات و تێچووه‌كه‌شی ده‌بێت جه‌زائیر بیدات و نووسیویه‌تی: "جه‌زائیر مه‌كسیكی ئێمه‌یه و پێویسته ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جگه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هیچ سنوورێكی وشكانی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا نییه.
Marine Le Pen propose d’entourer la France d’un mur payé par l’Algérie https://t.co/ozglsupJ5l pic.twitter.com/VtDCBfJ6iI
— Le Gorafi (@le_gorafi) February 13, 2017
.
رۆژنامه‌ی لۆگۆرافی، تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌نزئامێزی ره‌خنه‌گرانه و "ساتیر" و له‌و چوارچێوه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی پیته‌كانی رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"یه، به‌ڵام رۆژنامه جه‌زائیرییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك له هه‌واڵه‌كه گه‌یشتوون، كه مارین لۆپان به راستی لێدوانێكی له‌و جۆره‌ی داوه و هیچ به‌دواداچوونێكیان بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستی و درووستی ئه‌و لێدوانه نه‌كردووه.
رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه نووسیویه‌تی: "كاندیدی راستڕه‌وه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی، داوای له عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه، سه‌رۆكی جه‌زائیر كردووه، بڕی 9 ملیار و 360 ملیۆن یۆرۆ (نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار) كۆبكاته‌وه و له رێگه‌ی حه‌واڵه‌ی پۆسته‌وه، یان بانك، بۆ فه‌ڕه‌نسای ڕه‌وانه بكات".

رۆژنامه‌ی "الحیاة" به‌بێ دڵنیابوونه‌وه له راستی و درووستی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و قسه‌یه‌ی به "لێدوانێكی بێزاركه‌ر" و "بێ پێشینه" وه‌سفكردووه، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسی له‌و ئاسته‌دابێت و به‌و جۆره له دژی جه‌زائیر لێدوان بدات، هه‌واڵه‌كه‌ش بووه‌ته ناونیشانی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه و له به‌رگی یه‌كه‌مدا، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی مارین لۆپان بڵاوكراوه‌ته‌وه.

رۆژنامه‌ی "الفجر"یش به هه‌مان شێوه، له‌لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می خۆیدا، له باره‌ی ئه‌و لێدوانه، نووسیویه‌تی: "جه‌زائیر سووته‌مه‌نی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسایه" و له راپۆرته هه‌واڵێكدا، ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كه‌ی مارین لۆپان كردووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، جگه له گاڵته‌یه‌ك به‌و كاندیده، هیچ شتێكی دیكه نییه.