بە ڤیدیۆ: كچێك توڵەی خۆی لە شۆفێرێك دەكاتەوە

ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەكەی لێ دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

كچە پاسكیلسوارێك بە شكاندنی ئاوێنەی ئۆتۆمبیلەكە، توڵەی خۆی لەو شۆفێرە دەكاتەوە كە تەشقەلەی پێ دەكات و لە سەر شەقام قسەی ناشیاوی پێ دەڵێت.

 بە پێی ھەواڵێكی دەیلی مەیل، رووداوەكە لە سەنتەری لەندەن روویدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی وەستان لە گلۆپی سور لە سێ رێیانێك پێشی بە ئافرەتەكە دەگرێت و داوای ژمارەی تەلەفۆنی لێ دەكات و داوەتیش دەكات بۆ خواردنەوە و چەندین قسەی دیكەشی پێ دەڵێت.

پاسكیلسوارەكە ھەر چەندە ھەوڵ دەدات خۆی لەو شۆفێرە و قسەكانی دوور بگرێت، بەڵام وازی لێ ناھێنێت.

دوای ئەوەی گلۆپەكە سەوز دەبێت و ئۆتۆمبێلەكە دەڕوات، كچەكە بە تورەیی پێدال لێ دەدات و بە دوای دەكەوێت و لە شوێنێك كە ئۆتۆمبێلەكە رادەوەستێت، ئاوێنەكەی لێ دەكاتەوە و فڕی دەداتە خوارەوە و دەڕوات.

دواتر ئەو مۆتۆرسوارەی كە دیمەنەكەی تۆمار كردووە، بە شۆفێرەكەی دەڵێت "بەڕاستی حەقی خۆتە وات بەسەر بێت، بۆگەن".

JS

Fly Erbil Advertisment