به‌غدا مه‌رجی بۆ دانووستان نییه‌

گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: دەبێت هەولێر و بەغدا پابەندی دەستووری عێراق بن

K24 - هه‌ولێر:

گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت هەولێر و بەغدا پابەندی دەستووری عێراق بن.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە گەیشتنی نامەی فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاگادارنەکراومەتەوە. سەبارەت بە بوونی مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، حەدیسی گوتی، هیچ مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان نییە، بەڵکو دەستوور هەیە و  پێویستە رێزی لێبگیرێت و پابەندی سەروەری وڵات بین و سنوور و پرسی نەوت و پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی  و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوور بەشێکن لە سەروەری عێراق.

ئه‌و قسانه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌غدا 13 مه‌رجی بۆ دانووستان هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانیش هێنده‌ قورسن به‌ واتای خۆدزینه‌وه‌ی به‌غدایه‌ له‌ دانووستان.

Fly Erbil Advertisment