پاسه‌وانه‌كانی زانكۆی كه‌ركووك رێگه‌ناده‌ن قوتابیان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه بچنه ژووره‌وه
شایه‌تحاڵ و چالاكوانان: مۆبایله‌كانیشیان له قوتابییه‌كان سه‌ندووه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/3/2018 پاسه‌وانه‌كانی زانكۆی كه‌ركووك، رێگه‌یان به كچ و كوڕه قوتابییه‌كان نه‌داوه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه بچنه ناو زانكۆكه‌وه.
ئه‌مڕۆ كه رۆژی جیهانی ئافره‌تانه و هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه 10/3/2018 رۆژی جلوبه‌رگی كوردییه‌و پشووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆنه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌مڕۆ، له كه‌ركووكیش قوتابیانی زانكۆ به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ویستوویانه به‌شداریی له‌و بۆنه‌یه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی زانكۆی كه‌ركووك ریگه‌یان پێنه‌داون به جلوبه‌رگی كوردیییه‌وه بچنه ژووره‌وه.
شایه‌تحاڵ و چالاكوانان له كه‌ركووكه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، جگه له‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان رێگه‌یان له قوتابییه كورده‌كان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه نه‌چنه ناو زانكۆ، له هه‌مان كاتدا به پاساوی دۆخی ئه‌منی مۆبایله‌كانیشیان لێ سه‌ندوون.

ئه‌و ره‌فتاره‌ی پاسه‌وانانی زانكۆی كه‌ركووك له كاتێكدایه، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە وێنه‌یه‌كی دەست كوردستان 24 كەوتووە، زانكۆكه به فه‌رمی سازدانی ئاھەنگی بە جلوبەرگی نه‌ته‌وه‌یی و میللی لە خوێندكارانی كردووه، كە زیاتر مەبەست لێی قەدەغەكردنی ئاھەنگگێڕانە بە جلوبەرگی كوردی بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و نەورۆز.
بەڵگەنامەكە كە واژۆی عەباس حەسەن تەقی, سەرۆكی زانكۆی كەركووكی بەسەرەوەیە، ھێنانە ناوەوەی تیپی موزیك و ئامێری دی جەی بۆ سازدانی ئاھەنگەكان بۆ نێو زانكۆ قەدەكردووه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه، له‌لایه‌ن حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەی عێراق، رۆژ بەڕۆژ بڕیاری ناڕەوا لەدژی كورد و پێكھاتەكانی دیكەی شارەكە دەدرێن و شارەكەش بە سەربازگە.