ئێران: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت 50 ساڵ بمانگه‌ڕێنێته‌وه دواوه
"له‌به‌ر ئێمه نه‌بوایه سووریا و عێراق و كوێت ئێستا له ده‌ستی تیرۆریستان بوون"

K24 - هه‌ولێر:
موحسین ره‌زایی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داعش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تێكنه‌شكێندرابا، ئێستا سووریا، عێراق و كوێت له ژێر ده‌ستی تیرۆریستان‌دا ده‌بوون.
كه‌ناڵی "میادین" له هه‌واڵه‌كانیدا لێدوانه‌كه‌ی ره‌زایی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئێران 50 ساڵ بگه‌ڕێننه‌وه دواوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كاره‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته‌دی.
ره‌زایی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه ده‌بینێت و ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی ره‌وشی ئابووری بكات و كاره‌كان جێبه‌جێ بكات.
ئێران هه‌رچه‌نده ئه‌ندام نییه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هاوكاری عێراقی كردووه له شه‌ڕی دژی داعشدا و تا ئێستاش میلیشیاكانی حه‌شد، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ا. م