به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆ ته‌له‌ڤزیۆنی CNNى ئه‌مه‌ریكی چۆڵ ده‌كرێت
به‌هۆی بوونی "سندووقێكی گوماناوی" بووه
K24 - هه‌ولێر:
له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، كارمه‌ندان و رۆژنامه‌وانان باڵه‌خانه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش دوای لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاگر بووه.
رووداوه‌كه دوای گه‌یشتنی پۆستێكی گومان‌لێكراو بووه بۆ باره‌گای كه‌ناڵه‌كه، هاوكات هه‌مان پۆستی "به‌ریدی" بۆ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌مه‌ریكا نێردراوه، كه هه‌ندێكیان پێشبینی ده‌كرێن، بۆمبی چێنراو بن.
هه‌فته‌ی رابردووش، واتا رۆژی 24ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر پۆستێكی گوماناوی بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه كرا، دوای گه‌یشتنی پۆسته‌كه، به‌شی سیكیوریتی كه‌ناڵه‌كه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا، بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندان بچنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له په‌خشی راسته‌خۆی كه‌ناڵه‌كه دێت و بێژهرهكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه زه‌نگی "ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه".
له هه‌مان كاتدا میوانێكی له ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆ و له شوێنێكی دیكه بۆ قسه‌كردن ئاماده‌كراوه، به‌ڵام بێژه‌ره ژنه ده‌ڵێت: "ئه‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی و دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان".
ئ. م