پارتی لە 16ـی ئۆکتۆبەر سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕووبه‌ڕووی دادگه دەکاته‌وه

دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، سكاڵا دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاكه تۆمار دەکه‌ن؛ هۆی تۆماركردنی سكاڵاكه‌ش په‌یوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هۆتێل ڕه‌شیدی به‌غدایە، كه تێیدا به‌بێ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی ئه‌وان، پارێزگار و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردران.
هه‌ر یه‌ك له حه‌سه‌ن مه‌جید ڕه‌شید و شۆخان حه‌سیب حوسێن، ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له ڕێگه‌ی محه‌ممه‌د فاتیح مسته‌فا، پارێزه‌ری ڕێگه‌پێدراوی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سكاڵایان له دژی محه‌ممه‌د ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار كردووه و به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 بڕیار وایه ڕۆژی چوارشه‌ممه، 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، دادگه‌یی بكه‌ن.
بەپێی ناوەرۆکی سکاڵاکە هۆکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك بەبێ ئاگەدارکردنەوەی ئەوان وەک ئەندامی ئەنجوومەن هەڵبژێردراو و بەبێ هیچ بیانوویەک دانیشتنەکەیان له ڕێككهوتی 10/8/2024 لە هۆتێل ڕەشید له بەغدا كردووه و دواتر پارێزگار و جێگرەکەیان بە نایاسایی و دوور له خواستی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه هەڵبژێردراون.