نامەیەکی کاغەزی کۆچبەرێکی خنکاو کە دوو ئایەتی "قورئانی پیرۆز"ـی لەسەر نووسراوە، جەزائیر دەهەژێنێت

كۆچبه‌رێكی جه‌زائیری كه له ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا خنكاوه، نامه‌یه‌كی كاغه‌زی له گیرفانی دۆزراوه‌ته‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ریی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، جهزائیرییهكانی خه‌مبار كردووه.
به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی نایاسایی كه ژماره‌یه‌ك له جه‌زائیرییه‌كان، تونسییه‌كان و مهغریبییهكانی هه‌ڵگرتبوو، له میانی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئیسپانیا، وه‌رگه‌ڕاوه و ژماره‌یه‌ك له سه‌رنشینه‌كانی خنكاون و یه‌كێكیش له خنكاوه‌كان كه ده‌گوترێت هاووڵاتییه‌كی جه‌زائیری بووه، به‌ر له‌وه‌ی بخنكێن، ئایه‌تێكی "قورئانی پیرۆز"ـی له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نووسیوه و له‌ناو گیرفانی هه‌ڵگیرتووه.
فرانشیسكۆ خۆسێ كیلمۆنت مارتین، چالاكوانێكی ئیسپانییه و چاودێری كاروباری كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌كات، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نامه‌یه‌كی كاغه‌زی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌م پارچه كاغه‌زه‌م له‌ناو گیرفانی جلوبه‌رگی یه‌كێك له كۆچبه‌ره خنكاوه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه و بۆم وه‌ربگێڕن بزانین چی نووسراوه؟"
نامه كاغه‌زییه‌كه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره كه دڵی ملیۆنان جه‌زائیری هه‌ژاندووه و پێ ده‌چێت خنكاوه‌كه جه‌زائیری بێت، هه‌ر دوو ئایه‌تی 87 و 88ـی سووره‌تی ئه‌نبیائی له قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر نووسراوه، كه باس له چیرۆكی یونس پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌كات كاتێك له نه‌ته‌وه‌كه‌ی تووڕه ده‌بێت و به‌جێیان ده‌هێڵێت و له‌ناو ئاودا نه‌هه‌نگ قووتی ده‌دات و له تاریكییه‌كانی ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه و ده‌ریا و شه‌ودا ده‌مێنێته‌وه و خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه باسی چیرۆكه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و ده‌فه‌رمووێ: "وَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (87) فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنجِي الْمُؤْمِنِينَ (88)".
ئه‌و نامه كاغهزییهی خنكاوه جه‌زائیرییه‌كه كه له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له نزیك سنووره‌كانی ئیسپانیا دۆزراوه‌ته‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه و هاووڵاتییانی جه‌زائیری خه‌مبار كردووه.

یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه پیاوێكی جه‌زائیرییه، نووسیویه‌تی: "نامه‌كه دڵی هه‌ژاندم، كه بینیم و خوێندمه‌وه، وا هه‌ستم ده‌كرد، دوایین نامه‌ی كوڕه ئازیزه‌كه‌م یان براكه‌م یان كه‌سێكی نزیكی خۆمه، ته‌واو بۆی تاسام!"
یه‌كێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، برسیه‌تی و قورسی ژیان له وڵاتانی ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی، ژیانی گه‌نجانی ناڕه‌حه‌ت و پڕ زه‌حمه‌تی كردووه، بۆیه ئه‌وان سه‌ر هه‌ڵده‌گرن.
هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه، گه‌نجان سه‌ركێشی به ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن و به ده‌ستی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا هه‌ژاری زۆر باشتره له مردنێكی له‌م شێوه‌یه، چونكه "ئه‌م جۆره مردنه، بژارده‌ی شكستخواردووه‌كانه."