ڕێبەر ئەحمەد: هەندێک لایەن دەیانەوێت عێراق پەلکێشی شەڕ بکەن

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە نابێت عێراق ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی کێشەی دراوسێکان و وڵاتانی دوورتر.
ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە عێراق و تورکیا و ئێران باس لەوە کراوە کە نابێت عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکان و وڵاتانی دیکە، هەروەها سەرجەم لایەنەکان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لەو پەیامانە کردووە.
ناوبراو ئاشکراشی دەکات، هەندێک لایەن لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق، هەندێک رەفتار ئەنجام دەدەن کە عێراق پەلکێشی شهڕ دهكهن.