کوردستان24 هاووڵاتییانی گەڕەکی روکنەدینی دیمەشق دەدوێنێت

كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌مین میدیای كوردی له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان. هاووڵاتییان و كاسبكاران له‌ گه‌ڕه‌كی روكنه‌دینی دیمه‌شق بۆ مایكی كوردستان24 قسه‌یان كردووه‌ و ده‌ڵێن: دەستیان بە كاركردن كردووە و هاووڵاتییانیش لە شوێنەكان پێداویستییەكانی دەكڕن.

 خەڵك لە دیمەشق باسیان لە دۆخی دوای رژێمی ئەسەد كردووە، هەروەها هاووڵاتییەك دەڵێت: دۆخی ئێستامان زۆر باشە و نرخی كەلوپەلەكان دادەبەزێت و روو لە هەرزانی دەكات.

چوارشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2024 گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا  بە سەرکردایەتیی ئەبو محەممەد جۆلانی هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەست پێ کرد و دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە. بەرەبەیانی یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، چوونە نێو حومس و دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد هێنا.  

 
 
Fly Erbil Advertisment