ڤۆن دێر لاین: برۆکسل پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریا دەست پێدەکات

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند:" برۆکسل پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریا دەست پێدەکات".
سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا گوتی:" دەبێت هەنگاو بنێن و بەردەوام بن لە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ تەحریر و شام و لایەنەکانی دیکە، گوتیشی: لە لایەنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو کارەبا و ئاو و ژێرخان هاوکار دەبن بۆ بوژانەوەی سووریا.
ڤۆن دێر لاین تیشکی خستە سەر ئەوەی، بەردەوام بوونیان لە سووریا هەیە بۆ هاوکاری کردنی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییەکانیان بووە، دەڵێت: لەو کاتەدا رێزمان لە بەهاکان گرتبوو، دەشڵێت: پەیوەندی و هاوئاهەنگی و هاریکاری لەگەڵ ڕژێمەکەی ئەسەد نەبووە، بەڵام ئێستا کاتی هاتووە بێینە پێشەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ تەحریر شام و هێزەکانی دیکە هەبێت، لە ڕووی بووژانەوەی سەرەتایی هاوکار دەبین، لە نێوانیاندا خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو کارەبا و ئاو و ژێرخان.