شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕۆحیی دورزهكان له سوه‌یدا كۆبووه‌وه

شاندێکی ئەنەکەسە سەردانی سەرۆکی ڕۆحیی دورزەکانی لە سوەیدا کرد، هەردوولا ئاماژەیان بەوە دا، گرنگە كورد له گۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بهرێوەبچێت به‌شدار بێت.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا (ئەنەکەسە) به سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولحه‌كیم به‌شار سه‌ردانی سوه‌یدای كرد و له‌گه‌ڵ حیكمه‌ت هیجری، سه‌رۆكی ڕۆحیی دورزهكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حیكمه‌ت هیجری رایگه‌یاند، گرنگە كورد له گۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رێوه‌بچێت، به‌شدار بێت.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، زه‌مینه‌ی ئێستا بۆ سووریایه‌كی نوێی مه‌ده‌نی و دیموكرات كراوه‌یه، له ئه‌گه‌ری دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی و دیموكراتدا مه‌ترسی داشبوون له‌سه‌ر سووریا دروست ده‌بێت.