هێلیکۆپتەرێک بە چوار سەرنشینەوە خۆی بە نەخۆشخانەیەکدا کێشا

وێنەی باڵەخانەکە و ئەو هێلیکۆپتەرەی خۆی پێیدا کێشاوە (AA)
وێنەی باڵەخانەکە و ئەو هێلیکۆپتەرەی خۆی پێیدا کێشاوە (AA)

هێلیکۆپتەرێک لە تورکیا خۆی بە باڵەخانەی نەخۆشخانەیەکدا کێشا و  لەئەنجامدا چوار سەرنشین گیانیان سپارد.

نزیکەی کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-12-2024، لە قەزای مەنتەشەی سەربە پارێزگای موغڵای تورکیا؛ هێلیکۆپتەرێکی فریاکەوتن، خۆی بە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی نەخۆشخانەی "سدقی کۆچمان" دا کێشا و تەقییەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە "لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چوار سەرنشین کە دوو فڕۆکەوان، پزیشکێک و کارمەندێک بوون، گیانیان سپاردووە."

لێکۆڵینەوەکان  بەردەوامن و ئەوەش زانراوە دوای ماوەیەکی کەم لە فڕینی هێلیکۆپتەرەکە، ڕووداوەکە ڕووی داوە. 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment