هەولێر.. ئاگر لە دوو شوێنی جیاواز کەوتەوە

ساتی کوژاندنەوەی ئاگری دوکانەکەی سەر شەقامیی 100 مەتریی هەولێر
ساتی کوژاندنەوەی ئاگری دوکانەکەی سەر شەقامیی 100 مەتریی هەولێر

نیوەڕۆی  پێنجشەممە، 2ـی کانوونی دووەمی 2025، لەشاری هەولێر ، ئاگر لە دوکانێکی جوانکاریی ئۆتومبیل  کەوتەوە.

پەیامنێری کوردستان 24، ڕێناس عەلی، لەشوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند "لەسەر شەقامی 100مەتری هەولێر، ئاگر لەدووکانێکی جوانکاریی ئۆتومبیل کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە،  بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە پەیامنێری کوردستان 24ـی گوت: "ئاگرەکە بەهۆی  گڕگرتنی سۆپایەک بووە و دوکانەکە ئیسفەنج و نایلۆنی زۆری تێدا بووە، بۆیە زۆر بە خێرایی تەشەنەی سەندووە."

شاخەوان سەعید هەروا گوتی: "هیچ سیستەمێکی ئاگرکوژێنەوە لەنێو دوکانەکە نەبووە و ئێستە  15 تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن."

هەر ئەمڕۆ  لە گەزنەی هەولێر،  بەهۆی تەقینەوەی غاز، دوو دوکان سووتان و پێنج کەسیش بریندار بوون.

 

 

 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment