بوومەلەرزەیەکی 5.1 پلەی ڕێختەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە هێزی 5.1 پلەی ڕیختەر شارۆچکەی قەسری شیرینی سنووری پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی لە هەرێمی کوردستان هەژاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزی بوومەلەرزەکە 5.1 پلەی ڕێختەر بووە و کاتژمێر پێنجی بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2025، شارۆچکەی قەسری شیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاندووە.

هەروەها ئاماژەی داوە، چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتری ناخی زەویی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بووە.

هەروا ڕوونی کردووەتەوە، شوێنی بوومەلەرزەکە بە دووری 21 کیلۆمەتر لە قەسری شیرین، دووری 22 کیلۆمەتر لە خانەقین و دووری 39 کیلۆمەتر لە سەرپێلی زەهاو تۆمار کراوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی   زیانی گیانی و ماڵیی بوومەلەرزەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment