سەرۆك بارزانی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی 'دایكا جوان' ده‌رده‌بڕێت

سەرۆك بارزانی
سەرۆك بارزانی

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی خاتوو سەباح محەممەد عەلی ناسراو بە (دایكا جوان) ئاراسته‌ی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی و هەموو ئازادیخواز و تێكۆشەرانی كوردستانی سووریا کرد.

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردپەروەر و خەباتگێڕی كوردستانی سووریا و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان _ سووریا خاتوو (سەباح محەممەد عەلی) ناسراو بە (دایكا جوان)ـم پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو (دایكا جوان) و هەموو ئازادیخواز و تێكۆشەرانی كوردستانی سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارمی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

26ـی شوباتی 2025

 
 
Fly Erbil Advertisment