وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان وەڵامی کوردستان24 دەداتەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ڕێبەری زیندانیكراوی په‌كه‌كه وه‌ڵامی كوردستان24 ده‌داته‌وه؛ ده‌شڵێت، په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه.
هه‌ینی، 28ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان بینیوه كه له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چه‌كدانان و نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه، هه‌نگاوێكی پێشوازیلێكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، په‌كه‌كه وه‌كوو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ته‌ماشا ده‌كه‌ن.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرپرسیاريەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.