ڕۆژنامه‌یه‌ك نهێنی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ئاشكرا ده‌كات

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌یامه‌كه‌ی ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه بۆ چه‌كدادانی پارته‌كه‌ی چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ئاسایشیی توركیاوه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و دواجار له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی كۆتایی ڕه‌زامه‌ند بووه.
شه‌ممه، 1ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامه‌ی "توركیا"ـی نزیك له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) ئاشكرای كرد، په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ دانانی چه‌كی پارته‌كه‌ی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، چه‌ند جاریك له‌لایه‌ن ئاسایشیی توركیاوه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه.
ڕۆژنامه‌ی "توركیا" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوایین ڕه‌شنووسی نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له 25ـی شوبات واته دوو ڕۆژ به‌ر له ڕاگه‌یاندنی، له‌لایه‌ن ئاسایشیی توركیاوه په‌سند كرا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئاسایش به مه‌رجی دانابوو ناوه‌رۆكی نامه‌كه نابێت هیچ وشه‌یه‌كی تێدا بێت چه‌ند مانایه‌ك بدات و ته‌ئویل بكرێت.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.