برای ڕەیان کلدانی لە نەینەوا لە پۆستی جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی دوور خرایەوە

ئوسامە کلدانی، برای ڕەیان کلدانی
ئوسامە کلدانی، برای ڕەیان کلدانی

ئوسامە کلدانی، برای ڕەیان کلدانی، بەهۆی سکاڵای چەند هاووڵاتییەک، لە نەینەوا لە پۆستی جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی دوور خرایەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئوسامە كلدانی، برای ڕەیان كلدانی، سەرۆكی بزووتنەوەی بابلیۆن، بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەركەوتووە، ئەمەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی دروست كردووە.

هاووڵاتییانيش چەندین سكاڵایان لەسەر ئەو كارە و چەندین كاری دیكەی ئوسامە كلدانی، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی تۆمار كردووە. 

بە گوێرەی میدیا عێراقییەكان، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی ئووسامە کلدانی لە پۆستەكەی داوە.

جگە لەوە دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی داهاتەكانی بكرێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment