ژێردەریایییەک لە کەناراوەکانی میسر نوقم بوو و چه‌ند كه‌سێكی ڕووسیایی خنكان

ژێردەریایییەک لە کەناراوەکانی غه‌رده‌قه لە پارێزگای دەریای سوور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی میسر نوقم بوو و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك گەشتیاریی بیانیی خنكان و ژماره‌یه‌كی دیکەش بریندار بوون؛ ده‌گوترێت سه‌رجه‌م خنكاوه‌كان ڕووسیایین.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، ژێردەریایییەکی گەشتیاریی لە کەناراوەکانی غه‌رده‌قه لە پارێزگای دەریای سوور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی میسر نوقم بوو و له ئه‌نجامدا چوار گەشتیاریی بیانیی خنكان و ئه‌وانی دیكه‌یش بریندار بوون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژێردەریاییەکە ناوی "سینباد"ـه و 45 سەرنشینی هەڵگرتبوو و تیمه‌كانی فریاگوزاریی توانیویانه ته‌رمی خنكاوه‌كان ده‌رباز بكه‌ن و فریای زیندوو و برینداره‌كانیش بكه‌ون و به‌شێكیش له برینداره‌كان كه برینه‌كان سه‌خته بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
له لای خۆیه‌وه كونسوڵخانه‌ی ڕووسیا له شاری غه‌رقه‌ده ڕایگه‌یاندووه، ژێرده‌ریاییه‌كه 45 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو و هه‌موویان ڕووسیایی بوونه و به‌شێكیشیان منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوونه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان گوتوویانه، شه‌ش كه‌س له سه‌رنشینه‌كان خنكاون و نۆی دیكه‌یش بریندارن كه برینی چواریان مه‌ترسیداره.