ههولێر.. یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لهبارهی گۆڕانی کەشوهەوا لە زانکۆی سەڵاحەددین بهڕێوه دەچێت

لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆنفرانسی تایبەت لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا بە ئامادەبوونی 15وڵات لە زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوە دەچێت.
دووشەممە، 7ـی نیسانی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لە زانکۆی سەڵاحەددین بەرێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: لە کۆنفرانسەکەدا 15وڵات و 29 زانکۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و عەرەبی و ئەورووپایی بەشدار دەبن، وڵاتەکانیش ئهمانەن: عێراق، تونس، ، بهریتانیا، ئیمارات، یۆنان، بهنگلادیش، ئوردن، تورکیا، ئیتاڵیا، سعوودیە، میسر، هوڵهندا، ئێران، سووریا.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین دەڵێت: 54 توێژینەوە لە وڵاتانی جیاواز و 163 ڵێکۆڵینەوە لەبارەی ژینگەی هەرێمی کوردستان و دووکەڵی هەولێر بەشدارییان پێ دهكرێت.
زانکۆی سەڵاحەددین ساڵانە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی له بارهی بابەتی تایبەت بهڕێوه دهبات و ئەمساڵیش دەیەوێت زۆرترین توێژینەوە و ڵێکۆڵینەوەی له بارهی ژینگەوه بێت.