مەسرور بارزانی: به‌ باوه‌ڕداری و نیازپاكی یه‌كمان گرتووه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ نزا ده‌كه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، به‌ باوه‌ڕداری و نیازپاكی یه‌كمان گرتووه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ نزا ده‌كه‌ین؛ ده‌شڵێت، نزا بۆ كوردستان و هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن. 

چوارشه‌ممه‌، 23ـی نیسانی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند، به‌ باوه‌ڕداری و نیازپاكی یه‌كمان گرتووه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ نزا ده‌كه‌ین، كه‌ پێویست نه‌كات هیچ كه‌سێك به‌هۆی بیروباوه‌ڕییه‌وه‌ یان به‌هۆی ئه‌و زمانه‌یه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌دوێت یان ئه‌و خاك و نیشتمان و وڵاته‌ی له‌ دڵیدا هه‌ڵیگرتووه‌، گیرۆده‌ بێت. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، نزا بۆ كوردستان و هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هیوای خواستووه‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می ڕۆژی نزای نیشتمانیی كوردستان ببێته‌ نه‌ریتێك په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها هیواخوازه‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می ڕۆژی نزای نیشتمانیی كوردستان ببێته‌ ڕۆشناییه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.

کاتژمێر 8:00ـیی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment