هەولێر.. بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 پێشانگەی کشتوکاڵ و خۆراک دەکرێتەوە

لەژێر درووشمی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، زامنکردنی ئاسایشی خۆراکە. پێشانگەی (کشتوکاڵ و خۆراک) بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24، لە هەولێر دەکرێتەوە.
ڕۆژانەی 5 و 6ـی ئایاری 2025، کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، لەژێر درووشمی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، زامنکردنی ئاسایشی خۆراکە، پێشانگەی (کشتوکاڵ و خۆراک) بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24، لە هەولێر دەکاتەوە.
لە پێشانگەکەدا بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نمایش دەکرێن، هەروەها شوێنی پێشانگەکە لە گۆڕەپانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێرە.
هەروەها پێشانگەکە لە ڕۆژانی 5 و 6ـی ئەم مانگە، لە کاتژمێر 9:30 ـی بەیانی تاوەکو 6:30ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
