توێژینه‌وه‌یه‌ك: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جۆری خه‌وی مرۆڤ هه‌یه

زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جۆری خه‌وی مرۆڤ ده‌بێت؛ ده‌شڵێن، ئه‌و كاریگه‌رییه كار ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به مرۆڤ.
سێشه‌ممه، 13ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی "One Earth"، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی كۆپنهاگنی دانیماركی بڵاو كرده‌وه كه یتێیدا ئاماژه‌یان به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كردووه به‌سه‌ر مرۆڤ.
زانایانی زانكۆی كۆپنهاگن له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، مرۆڤ له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، كاتژمێره‌كانی خه‌و له ده‌ست ده‌دات، به‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی كه‌مخه‌وی ده‌بێته‌وه و كه‌مخه‌ویش زیان به لایه‌نی عه‌قڵی، جه‌سته‌یی، ته‌ندروستیی ده‌روونی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كۆچكردن له گوند و ده‌شته‌كان بۆ شاره‌كان، به‌شدارییه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر تێكچوونی خه‌وی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانایانی زانكۆی كۆپنهاگن سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، مرۆڤ له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ئه‌م سه‌ده‌یه، نزیكه‌ی 44 كاتژمێر خه‌وی له ساڵێكدا له ده‌ست داوه و تا ده‌گاته ساڵی 2099، نزیكه‌ی 58 كاتژمێر خه‌و له ده‌ست ده‌دات، هۆكاره‌كه‌یشی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و كۆچی خه‌ڵكه له ناوچه ده‌شتاییه‌كان و گونده‌كان بۆ ناو شاره‌كان.