25 شاری ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنیان له‌سه‌ره

ڕاپۆرتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ندین شاری ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتن و نقوومبوونیان له‌سه‌ره؛ ده‌شڵێت، ڕه‌نگه شاری هیوستن به ته‌واوی نه‌مێنێت.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ـی بەریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، 25 شاری ئه‌مه‌ریكا و سه‌دان شاری دیكه‌ی جیهان به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه، له داهاتوودا مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتن و نقوومبوونیان له‌سه‌ره.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شاری هیوستن وه‌كوو شارێكی به‌ناوبانگ و دێرین یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ڕه‌نگه له داهاتوودا به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنییه‌وه به ته‌واوی نه‌مێنێت.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، کێشەی ژێرئاوکەوتنی زەوی نەک تەنیا کاریگەریی لەسەر ناوچە کەناراوه‌كان هەیە، کە ئاستی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەرز دەبێتەوە، بەڵکوو ناوەندەکانی دانیشتووانیش دەگرێتەوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی قورسایی ده‌خه‌نه سه‌ر زه‌وی ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، زه‌وی به هێواشی بخلیسكێت.
ڕاپۆرته‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئەم خلیسکانە دەتوانێت ژێرخانه گرنگه‌كان لەوانە: باڵه‌خانه، پرد و تۆڕەکانی ئاوەڕۆ لاواز بكات و مەترسی لافاو زیاد بکات.