ئەمەریکا ڤیزای قوتابیانی چینی هەڵدەوەشێنێتەوە

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا ڤیزای قوتابییانی چینی هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر پەکین کە گلەیی لە ڕاگرتنی مامەڵەکردنی ڤیزە لەلایەن واشنتنەوە هەبوو.

ڕوبیۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئیدارەی ترەمپ، بەشێوەیەکی کاریگەر ڤیزا بۆ قوتابیانی چینی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پارتی کۆمۆنیستی چینەوە هەیە یان لە بوارە هەستیارەکاندا دەخوێنن."

ئاماژەی بەوەش کرد، پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی ڤیزاکەماندا دەکەین، بۆ بەرزکردنەوەی پشکنینی سەرجەم داواکارییەکانی ڤیزای داهاتوو لە کۆماری گەلی چین و هۆنگ کۆنگەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە نوێنەرایەتی تەحەدایەکی ڕوونە بۆ پەکین، دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو ڕەخنەی لە بڕیاری ئەمەریکا گرت سەبارەت ڕاگرتنی وەرگرتنی ڤیزا بۆ قوتابیانی سەرانسەری جیهان، بۆ ماوەیەکی کاتی.

گەنجانی چینی ماوەیەکی زۆرە بەشێکی سەرەکین لە قوتابیانی زانکۆکانی ئەمەریکا. چین لە ساڵی خوێندنی 2023-2024دا 277 هەزار و 398 قوتابیان ناردووەتە ئەمەریکا.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment