وشكه‌ساڵی هه‌ڕه‌شه له ئینگلته‌را ده‌كات
كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتووه‌ته‌وه و یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ده‌رئه‌نجامه‌كانیش وشكه‌ساڵییه. ئینگلته‌راش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی دووچاری كه‌مبارانی بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستی ئاوی ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌ریاچانه‌ی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست كراون، زیاتر له 50% كه‌میان كردووه.
ئاژانسی ژینگه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، ڕووبه‌ڕووبووی وشكترین به‌هار له ماوه‌ی 70 ساڵی ڕابردوودا بووینەتەوە، خه‌ریكه سه‌رچاوه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو له به‌شێكی ئینگلته‌را وشک دەبن و به‌و هۆیه‌شه‌وه داوا ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی گلدانه‌وه‌ی دیکەی ئاو دروست بكرێت بۆ ڕێگریی له كێشه‌ی نه‌مانی ئاو له داهاتوودا.
دێبی كوپه‌ر، جووتیارە و دەڵێت: "كۆتاییه‌كانی مانگی ئایار بێ‌باران بووین، ئه‌ی ده‌بێت مانگی حوزه‌یران و تهمموز و ئاب چی بكه‌ین؟ ته‌نانه‌ت مانگیك به‌ر له ئێستاش ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه زیاتر بوون له پێشووتر و فڕۆكه‌كان ئاویان له‌م سه‌رچاوانه‌وه ده‌برد بۆ كوژاندنه‌وه‌ی. ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆندانه ووشك ببن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوینن كۆنترۆڵی ئاگره‌كان بكه‌ین."
ئێما هاردی، وه‌زیری ئاوی به‌ریتانیا ڕایگەیاند "ئه‌گه‌ر پۆندی زیاتر بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست نه‌كه‌ین، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 2030 دا بڕی ئه‌و ئاوه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نابیت كهپێویستمانه."
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ژینگه‌ی به‌ریتانیا، ئاستی ئاوی ئه‌و عه‌مبارانه به شێوه‌یه‌كه له نێوان 46 تا 47% تێدا ماوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا دابهزینیكی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه كه له نێوان 92-95% بووه.
ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و ووشكهساڵییهی بەشێکی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، توندترینه له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا كه 3 جاری‌تر، لە ساڵانی 1948، 1995 و2022 دا وشكه‌ساڵی بەرۆکی گرتووە .
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگه‌یاند، له ساڵی 1852ه‌وه ئینگلته‌را به‌هارێكی به‌و شێوه‌یه ووشكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له جووتیارانی ئه‌و وڵاته‌ش ترسیان له‌وه هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناو بچن.