زیاتر له نیوه‌ی خاکی ئه‌ورووپا كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی وشكه‌ساڵی

ڕاپۆرتێكی شیكاری ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌ورووپا كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی، به شێوه‌یه‌ك مانگی ڕابردوو ئه‌م كاریگه‌رییانه به ئاشكرا ده‌ركه‌وتوون.
سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی "فرانس پرێس" ڕاپۆرتێكی شیكاری بۆ داتاکانی چاودێریی وشکەساڵی ئەورووپی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خاكه‌كانی ئه‌ورووپا و ناوچه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی 11 تاوه‌كوو 20ـی ئایاری 2025، به ڕێژه‌ی زیاتر له 53%ـی كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییان به‌سه‌ره‌وه بووه.
ئاژانسه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئەمە بەرزترین ڕێژەیە کە بۆ ئەم کاتەی ساڵ واته مانگی ئایار تۆمار کراوە لەوەتەی "چاودێریی وشکەساڵی ئەورووپی" له ساڵی 2012ـوه ده‌ستی پێ كردووه. ده‌شڵێت، له‌و كاته‌وه ئه‌م كاریگه‌رییانه 23 خاڵ زیاتر بووه، واته له ڕێژه‌ی 30% بۆ 53% به‌رز بووه‌ته‌وه.
سیستەمی چاودێریی مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەورووپا چه‌ند پێوه‌رێكی هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردن و دیاریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و داتاكانی تایبه‌ت به وشكه‌ساڵی، له‌وانه: ڕێژه‌ی باران، شێ و دۆخی ڕووه‌ك و هه‌ر سێ پێوه‌ره‌كه‌یش ئاسته‌كانی وشكه‌ساڵی دیاریی ده‌كات كه بریتین له: چاودێری، ئاگاداركردنه‌وه و هۆشداری.
ئاژانسی فرانس پرێس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، به‌ریتانیا له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا له مانگی ئایاردا به ڕێژه‌ی 98% زۆرترین كاریگه‌ریی وشكه‌ساڵی به‌سه‌ره‌وه بووه.