بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، دامەزراوەی ڤیزت کوردستان ڕادەگەیەندرێت

لەپێناو برەودان بە کەرتی گەشتوگوزار و ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، مەسرور بارزانی، ڤیزت کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، دامەزراوەی ڤیزت کوردستان لە هەولێر ڕادەگەیەندریت کە هەوڵ بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی پێویست بۆ کەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
لە کردنەوەی دامەزراوەی ڤیزت کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، مەسرور بارزانی دەستی دایە فڵچەی نیگار کێشان و دەستی بە وێنەکێشان کرد، دواتر بەشەکانی دیکەی دامەزراوەکەی بەسەرکردەوە.
دامەزراوەکە هەلی کار بۆ 500 کەس دەڕەخسێنێت کە کەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان پێش دەخات، هاوکات کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی گەشتیاریی پێویست لە هەرێمی کوردستان دەکات.
هەڵمەت کێستەیی، گوتەبێژی دامەزراوەکە, بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "Visit Kurdistan، دامەزراوەیەکی ناحکوومەتییە و ماوەی زیاتر لە ساڵیکە دامەزراوە، لە چوارچێوەی کەرتی گەشتوگوزار کار دەکات و مەبەست لێی نیشاندانی شوێنە سرووشتییەکانی کوردستانە بە جیهان."
وەکوو ئەوەی گوتەبێژی دامەزراوەی 'ڤێزت کوردستان' باسی کرد "ئامانجی دامەزراوەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوزاری و ڕاکێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ ناوچەکانی کوردستان." گوتیشی: هەوڵ دەدەین تا ساڵی 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنینە هەرێمی کوردستان. هەروەها دامەزراوەکە هەلیکار بۆ زیاتر لە 500 کەس دەڕەخسێنێت.
کێستەیی ئاماژەی بەوەش دا "دامەزراوەی 'Visit Kurdistan' کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی پێویست بۆ کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات خزمەتگوزارییەکانی وەکو دابینکردنی هۆتێل، شوێنەکانی مانەوە و کڕینی بلیت لەسەر ماڵپەڕێك پێشکەش بە گەشتیارانی بیانی دەکات."
گوتەبێژی دامەزراوەی 'Visit Kurdistan' گوتیشی: دامەزراوەکەمان لەسەر چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری کار دەکات، دیارترینیان پرۆژەی تەلەفریکی 10 کیلۆمەتری سۆرانە کە ساڵی 2027 تەواو دەبێت، پرۆژەکە لە 10 وێستگە پێک دێت و هۆتێل و کافی، شوێنی دیکەی تایبەت لە خۆدەگرێت.